zagros news agency

هالاند بەردەوامە لە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان

 

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی، ژمارەی گۆڵەکانی لە پریمەر لیگدا بۆ 104 گۆڵ بەرزکردەوە لە 114 یارییدا،کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیە بۆ هالاند.

هالاند بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر وێستهام یونایتد لە یاریی رابردوو، توانی ژمارەی پێوانەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی لە پریمەر لیگ تێپەڕێنێت و ژمارە پێوانەیی دیدیە درۆگبا یەکسانبکاتەوە.

ئەستێرە پورتوگالییەکە پێشتر 103 گۆڵی لە خولی ئینگلتەرا لە ماوەی 236 یارییدا تۆمارکردووە، لە کاتێکدا هێرشبەرە ئەسمەرە کۆتدیڤواریەکە توانیویەتی 104 گۆڵ لە ماوەی 254 یاریی تۆماربکات.

ئێرلینگ هالاندی تەمەن 25 ساڵ ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەی پریمەر لیگ بۆ 17 گۆڵ بەرزکردەوە و بە جیاوازیی شەش گۆڵ لەگەڵ تیاگۆی یاریزانی برێنتفۆرد پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوەڕۆکی کێشەی ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەبێت

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

کاسیمیرۆ مان یونایتد جێدەهێلێت

یاسین