لە نوێترین ڕاپۆرتی پڕ فرۆشترین درێسی یانەکان لەم ساڵدا یانەی ڕیاڵ مەدرید خاوەنی پڕ فرۆشترین درێسە لەم ساڵدا و یانەکە ئەمساڵ لە 2025 سەرووی سێ ملیۆن درێسی فرۆشراوە،کە بۆ یەکەمین جارە لەمێژوودا ڕیاڵ مەدرید ئەو ژمارە درێسە بفرۆشێت.
بەپێی ئامارەکان بێت ڕیاڵ مەدرید پلەی یەکەمینی گرتووە لە درێس فرۆشتن،کە زیاتر سێ ملیۆن و سەد هەزار درێسی فرۆشتووە
بارسێلۆناش دووەمینە بە فرۆشتنی سەرووی دوو ملیۆن نۆسەد هەزار درێس
پاریس سانجێرمانیش سێیەمینە بە فرۆشتنی سەرووی دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار درێس.
شایەنی باسە پڕ فرۆشترین درێسی یاریزانیش درێسی لامین یەماڵی ئەستێرەی بارسێلۆنایە،کە زیاتر لە ملیۆنێک و سێ سەد هەزار درێسی فرۆشراوە.
“سەرکار ڕێبوار”

