zagros news agency

شەمەندەفەرەکەی بەرشەلۆنە وەستانی نییە

 

لە هەفتەی 17ی خولی ئیسپانیا، لەیاریگای دێسێرامیکا بەرشەلۆنە رووبەروی ڤیاڕیاڵ بۆوە لە گێمی یەکەم دا و لە خولەکی ١٢ رافینیا توانی گۆلی یەکەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

هەروەها لە گێمی دووەم دا و لە خولەکی ٦٣ لامین یامال توانی گۆلی دوەمی یانەکەی تۆمار بکات،یاریەکە بە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە کۆتایی هات بە دوو گۆڵی بێ وەڵام.

بەم ئەنجامەش یانەی بەرشەلۆنە توانی سێ خاڵی تر بەدەست بهێنێت و لە یەکەمی ریزبەندیەکە بمێنێتەوە بە ٤٦ خاڵ،هەروەها ڤیاڕیاڵ لە پلەی پێنجەم بێت بە ٣٥ خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆماس مۆلەر لە بڕیاری وازهێنانەکەی پەشیمان دەبێتەوە

یاسین

کۆمپانیای OpenAI خزمەتگوزاری Image Library زیاد دەکات

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین