دوای هاتنی خوان گارسیا بۆ بارسێلۆنا لەم ساڵدا پێگەی تێر شتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی کەوتە مەترسی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە،وە لە ئێستادا بەهۆی یەدەگ بوونی شتیگن لە بارسێلۆنا هەمووان باسی ڕۆیشتنی ئەو گۆڵپارێزە دەکەن لە بارسێلۆنا لەگواستنەوەی زستانەدا.
ئەوەی گڕی ئەم ئاگرەی زیاتر بەتین کرد لێدوانی ڕودی ڤولەر بەڕێوبەری وەرزشی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوو،کە لەلێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری کیکەر،کە گوتی؛ گرنگ نییە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە یان بچێتە یانەیەکی دیکە،وە دواتر هەموومان دڵخۆش دەبین بۆی ئەگەر دوای چەندین ساڵ وەک گۆڵپارێزێکی ئاست بەرزی جیهانی لە سێبەری مانوێل نۆیەر چانسی یاریکردن لە مۆندیالدا بەدەستبهێنێت.
ئەم لێدوانەی ڤولەر زیاتر دەنگوباسی ڕۆیشتنی تێر شتیگنی لە بارسێلۆنا گەرمتر کردوە و ناوی چەند یانەیەکیش بەسەر پەڕەی ڕۆژنامەکانەوە هەن،کە بە شتیگن بەستراوەنەتە،بەڵام ئەوەی هەیە بڕیاری کۆتاییە،کە لەلای تێر شتیگنە.
“سەرکار ڕێبوار”

