فێران تۆرێسی ئەستێرەی ئیسپانی لە ساڵی ٢٠٢٢ لە یانەی مانچستەر سیتیەوە پەیوەندیکرد بە بەرشەلۆنەوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٧ کۆتاییدێت.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە نیازە لە نزیکترین کاتدا هەوڵەکانی دەستپێبکات بەمەبەستی پارێزگاری کردن لە تواناکانی هێرشبەرە ئیسپانیەکەی.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە، ئامانجی بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە ئەوەیە کە گرێبەستەکەی فێران تۆرێس بۆ ماوەی سێ ساڵێتر و تا هاوینی ساڵی ٢٠٣٠ درێژبکاتەوە.
سپۆرت نوسیویەتی، فێران تۆرێس بەردەوام کاردەکات لەپێناو ئەوەی ببێتە هێرشبەری یەکەم و سەرەکی یانەی بەرشەلۆنە هەر لەبەرئەوەشە ئەو کاتەی لە ماڵەوەیە راهێنان دەکات بە شێوەیەک کە هۆڵی وەرزشی و چارەسەری سروشتی هەیە لە ماڵەکەیدا لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام

