zagros news agency

ماوەی دوورکەوتنەوەی ئیساک ڕاگەیەندرا

دوای ئەوەی لە یاری بەرامبەر تۆتنهام ئەلێکساندەر ئیساک بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهشت،کە دوای بەرکەوتنێکی توندی لەگەڵ ڤان دی ڤێنی یاریزانی تۆتنهام ئەمڕۆ ماوەی دوورکەوتنەوەکەی ئیساک ئاشکرا کرا.

 

لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا یانەی لیڤەرپوڵ ئاشکرای کرد نەشتەرگەریمان بۆ ئیساک ئەنجامداوە ئەمەش بەهۆی شکانی ئێسکە باریکەی ئەژنۆی و ماوەی زیاتر لە دوو مانگی دەوێت بۆ چاک بوونەوەی وە درەنگ کەوتن یان پێشکەوتنی پڕۆسەی چاک بوونەوەکەی بەندە بە وەڵامی جەستەیی یاریزانەکە.

 

ئیساک ئەم هاوینە لە نیوکاسڵەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە کردوە و لەگەڵ ڕێدز وەکو ئەستێرەیەکی تیپەکە سەیر دەکرێت،جگە لە ئیساک لیڤەرپوڵ لە سەڵاحیش بێبەش دەبێت بەهۆی یاریەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پێکهاتەی نموونەیی گەڕی یەکەمی مۆندیال؛ مێسی نمرەی تەواو بەدەستدەهێنێت و ئەستێرەکان دەدرەوشێنەوە

سەڵاح

هانس فلیک:ڕووداوی بێلینگهام ئەوەی ڕوویدا بێ ڕێزی بوو

یاسین

ئەنچیلۆتی- نێیمار بۆ گەڕانەوەی بۆ یاریگا کێبڕکێی ڤینیسیۆس و ڕافینها دەکات

ahamd.luqman