یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە کە گرێبەستی جۆسکۆ گڤاردیۆلی بەرگریکاری کرواتی یانەکەیان تا هاوینی ساڵی 2031 نوێکردووەتەوە.
یانە ئینگلیزیەکە ئاماژەی بەوەداوە کە گڤاردیۆل لەو کاتەوەی لە ساڵی 2023وە پەیوەندی پێوە کردوون ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە و وەک یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان بینراوە، بە جۆرێک ئەم بەرگریکارە 24 ساڵیەیە تا ئێستا لە 122 یارییدا خاوەنی 13 گۆڵە و شەش نازناوی لەگەڵ یانەکەدا بەدەستهێناوە.
دوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکەش، گڤاردیۆل خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە دەرفەتێکی نایابە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر و ستایشکردنی هاندەرانی یانەکەی کرد کە لە یەکەم رۆژەوە پشتگیریان کردووە، هەروەها جەختی کردەوە کە مانچستەر سیتی باشترین یانەیە لە جیهاندا و خاوەنی چەندین یاریزانی سەرسوڕهێنەرە کە توانای کاریگەری گەورەیان هەیە.

