zagros news agency

جۆن تێری نزیکە لە وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی ئینگلتەرا

 

لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویکردەوە جۆن تێری ئەفسانەی پێشووی یانەی چێڵسی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی ئۆکسفۆرد یونایتدی ئینگلیزی،کە لە خولی پلەیەکی ئینگلتەرا یاری دەکات و بەو مەبەستەش تاکو ئێستا لەگەڵ ئەو یانەیە لە گفتوگۆیە.

 

جۆن تێری پێشتر چەند جارێک دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسابوو تاکو ئەرکی ڕاهێنەرایەتی چەند تیپێک وەربگرێت،بەڵام ئەمجارە ئەفسانەکە لاری نییە لەوەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئۆکسفۆرد،کە ئێستا ئەو یانەیە حاڵێکی باشی نییە و لە پلەکانی کۆتایی چامپیۆنشیپی ئینگلتەرایە و جۆن تێریش دەیەوێت بەو ئاڵەنگاریەوە پۆستەکە وەربگرێت.

 

جۆن تێری وەکو یاریزان یەکێکە لە ناوە دیاریەکانی ئینگلتەرا و ئێستا تەمەنی 45 ساڵە و دەیەوێت بێتە نێو کاری ڕاهێنەرایەتی و ئەزموون پەیدا بکات لەو بوارەدا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆرینیۆ داوای گەوهەرەکەی ڕیال مەدرید دەکات

یاسین

گواستنەوەی ڕۆدریگۆ بۆ تۆتنهام یەکلایی دەکرێتەوە

یاسین

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین