zagros news agency

کۆتایی گەشتەکەی چوامینی نزیک دەبێتەوە

 

یانەی ڕیال مەدرید بڕیاری داوە لە مێرکاتۆی هاوینی داهاتوودا گۆڕانکاری ڕیشەیی و بەرچاو لە پێکهاتەی تیپەکەیدا ئەنجام بدات و ئامانجی سەرەکییان گەڕانەوەیە بۆ سەر سەکۆی نازناوەکان.

 

تۆڕی فیچاجێسی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە کە کارگێڕی مێرێنگی بڕیاری کۆتایییان داوە دەستبەرداری ئۆرێل چوامینی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیان ببن و دەرگای گواستنەوەیان بۆ کردووەتەوە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە یانەی شاهانە ئامادەیە گوێ لەو دەستەوارانە بگرێت کە دەگەنە 60 ملیۆن یۆرۆ و هەر یانەیەک ئەو بڕە پارەیە پێشکەش بکات دەتوانێت گفتوگۆ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەرەنسییە بکات.

 

هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارە کتوپڕەی ڕیال مەدرید بۆ ڕەفتارەکانی ئەم دواییەی چوامینی دەگەڕێتەوە و بەتایبەتیش دوای دروستبوونی کێشە و گرژی لەگەڵ فیدریکۆ ڤاڵڤێردی هاوڕێی کە وای کردووە بەرپرسانی یانەکە لە ئاستی ڕەزامەند نەبن.

 

چوامینی لەم وەرزەدا ئامارێکی باشی هەبووە و لە کۆی 47 یاری کە بەدرێسی یانە ئیسپانییەکەوە ئەنجامی داوە توانیویەتی دوو گۆڵ تۆمار بکات و دوو ئەسیستیش بۆ هاوڕێکانی دروست بکات بەڵام وا دیارە ئەمە بەس نەبووە بۆ مانەوەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک : دڵخۆشم بەگەڕانەوەی یاریزانەکانم

یاسین

نۆیەر دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن نوێبکاتەوە

یاسین

مان یونایتد نایەوێت سانچۆ بگەرێتەوە بۆ یانەکەی

یاسین