لەگەڕی 18ی پریمەرلیگی ئینگلتەڕا لەنێو یاریگای سیتی گڕاوند یانەی مانچێستەر سیتی بووە میوانی یانەی نۆتینگهام فۆڕێست و توانیشی یاریەکە ببتاتەوە بە گۆڵێکی شەرقی لە کۆتا خولەکەکانی یاری.
وێڕای هێرش و مەترسیەکی زۆر لە گێمی یەکەم،بەڵام ئەو گێمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات
لە گێمی دووەمدا مان سیتی لە خولەکی 48 گەیشتە سەر گۆڵی نۆتینگهام و لە ڕێگای تیجانی ڕێندێرس توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات و وڵامی نۆتینگهام درەنگ نەکەوت کاتێک عومەر هەتچینسن لەخولەکی 54 گۆڵی بەرامبەری تۆمار کرد.
مان سیتی دوای ئەو گۆڵەی نۆتینگهام بەبێ ئاوڕدانەوە لەوە چ شتێک دەبێت پرێسی بەردەوامی دەکرد و چەند مەترسیەکی گەورەی خستە سەر گۆڵی نۆتینگهام تا ئەوەی ڕەیان شەرقی لە خولەکی 83 گۆڵی دووەمی سیتیزنی تۆمار کرد و یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی مان سیتی کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش مان سیتی هاتە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولە بە 40 خاڵ و جیاوازی خاڵێکی هەیە لەگەڵ ئارسێناڵی دووەم،کە مان سیتی یاریەکی زیارتری کردوە
نۆتینگهامیش لە پلەی 17 ڕیزبەندی خولەکە مایەوە بە 18 خاڵ.
“سەرکار ڕێبوار”

