zagros news agency

کانسێلۆ نزیکە لە جێهێشتنی هیلال

لەگەڵ کردنەوەی دەرگای گواستنەوەکانی زستانە کۆمەڵێک ناو دەبنە ناوە دیارەکانی ئەو مێرکاتۆیە و لە ئێستاشدا ناوێکی دیاری ئەو مێرکاتۆیە جۆاو کانسێلۆی پرتوگالیە یاریزانی یانەی ئەلهیلالی سعودی،کە ئێستا بە گرنگیەوە باس لە ڕۆیشتنی دەکرێ لەو یانەیە.

 

بەگوێرەی زانیاریەکان ئینزاگی ڕاهێنەری هیلال یەکلایی کردۆتەوە چیدیکە کانسێلۆ ناوی لەلیستی یاریزانانی هیلال نابێت بۆ نیوە وەرزی داهاتوو و لەلایەکی دیکەشەوە کانسێلۆ خۆی ئارەزووی ڕۆیشتن دەکات تاکو بتوانێت دەرفەتی یاریکردن لە مۆندیال بەدەست بێنێت لەگەڵ پورتوگال.

 

بەگوێرەی سەرچاوەکان خۆرخێ مێندێزی بەڕێوبەری کارەکانی کانسێلۆ ئێستا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ چەند یانەیەکی پورتوگالی و ئینگلیزی،لای خۆشیەوە هیلال لاری نییە لەوەی یاریزانەکە بەخواستن بداتە یانەیەک و بەشێکی مووچەکەشی لە ئەستۆ بگرێت.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمسیۆنی ئازادیی ئایینیەکان داوا لە ئەمریکا دەکات یارمەتیی خەڵکی ئێران بدات

سەڵاح

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی حەفتاوسێ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. بایەر لیڤەرکوزن بەسەرکردایەتی وێرتز سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا

یاسین