لە هەفتەی 17ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی کریمۆنیزی
تایمی یەکەمدا ناپۆلی وەک ئەوەی لە یاریگای خۆیدابێت کۆنترۆڵی یاریگای کرد و لە خولەکەکانی 13 و 45 دوو گۆڵیان نووسییەوە،
هەردوو گۆڵەکەش راسمۆس هۆیلاند تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا ناپۆلی گەرایەوە بۆ پارێزگاریکردن لە گۆڵەکەی و لەو پلانە سەرکەوتوو بوو، لە بەرامبەردا هیچ گۆڵێکی دیکەیان تۆمارنەکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی ناپۆلی کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ بە کاتی چووە پلەی دووەم و کریمۆنیزی لە پلەی 11 دەبیندرێت.

