zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاو دەدات

 

یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجیانە هێڵی ناوەراستیان بەهێزتر بکەن هەربۆیە چاوییان لە گواستنەوەی یاریزانە بۆئەو پێگەیە،فابریزیۆ رۆمانۆ ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرپرسانی مێرێنگی چاودێری تواناکانی کیس سمیتی یاریزانی یانەی ئەلکەماری هۆڵەندی دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەگەر مێرێنگی بیەوێت ئەو ناوەراستکارە بگوازێتەوە ئەوا پێویستە زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی خەرج بکات، چونکە ئەلکەمار بەکەمتر لەوبڕە دەستبەرداری نابن.

لەلایەکیترەوە یاریزانەکە ئارەزووی یارییکردن دەکات بۆ ریاڵ مەدرید و لەماوەکانی رابردوودا بە پۆشینی درێسی ئەو یانەیە و بڵاوکردنەوەی وێنەکەی ئەو پەیامەی گەیاندووە.

ئەو ئەستێرە هۆڵەندییە تەمەنی 19 ساڵە و لەگەڵ تیپی یەکەمی ئەلکەمار بەشداری 58 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی چوار گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوێک بەشێک لە هەڵبژاردە سەرکەوتووەکانی مۆندیالی 2026 ئاشکرا بوو

یاسین

بایرن دەیەوێت یاریزانێکی دیکە بهێنێتە ریزەکانیەوە

یاسین

ئەستێرەکەی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی بە بایرن لیڤەرکوزن کرد

یاسین