zagros news agency

فیفا پێشنیاری یاسایەکی نوێی ئارسن ڤینگەر قبوڵ دەکات

 

لە نوێترین هەواڵ دەربارەی یاسا نوێیەکانی تۆپی پێ،ڕۆژنامە لیکیپی فەڕەنسی ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد فیفا ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە پێشنیارێکی یاسایەکی نوێی تۆپی پێ لە ئارسن ڤینگەری ئەفسانەی ڕاهێنەرانی تۆپی پێ وەرگرێت.

 

پێشنیارەی یاساکەی ڤینگەر لەسەر ئۆفسایدە،کە بە یاسای ئێستای تۆپی پێ ئەگەر یاریزان دواین بەرگریکار بە ملیمێکیش تێپەڕێنێت ئەوا ئۆفساید هەژمار دەکرێت،بەڵام لە یاساکەی ڤینگەردا پێشنیاری ئەوە کراوە یاریزان دواین بەرگریکار بەتەواوی تێپەڕێنێت ئۆفساید هەژمار دەکرێت.

 

بەپێی زانیاریەکان بێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەسەرەتای وەرزی داهاتوودا ئەم یاسا نوێیە کاری پێدەکرێت و ئەوەی تاکو ئێستا تەمی دروست دروست کردوە لەم بابەتە لێکدانەوەی فیفایە بۆ جێبەجێکردنی.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

میلان دەیەوێت ئەستێرەیەکی بایرن بگوازێتەوە

یاسین

پاریس سانجێرمان بۆندێكی خه‌یاڵی پێشكه‌ش به‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات

یاسین

ئەنچیلۆتی گاڵتە بە سکاڵای ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

یاسین