سانچۆی ئەستێرەی ئینگلیزی لە هاوینی ٢٠٢١ بە گرێبەستێکی پێنج وەرزی لە بروسیا دۆرتمۆندەوە بەرامبەر بڕی ٨٥ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە کرد.
ئەو یاریزانە بەهۆی ئەوەی ئاستی باش نەبووە نەیتوانیوە لە شەیتانە سوورەکان بوونی خۆی بسەلمێنێت و ساڵانە بە شێوازی خواستن یاریی بۆ چەند یانەیەک کردووە ئێستاش تا کۆتایی ئەم وەرزە چووەتە ئەستۆن ڤێلا بە خواستن.
فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی وەرزشی دوپاتیکردەوە کە بەرپرسانی مانچستەر یونایتد بڕیاری کۆتاییانداوە لەسەر داهاتووی سانچۆ و بە هیچ شێوەیەک گرێبەستەکەی نوێناکەنەوە و نایگەڕێننەوە یانەکەیان.
فابریزیۆ نوسیویەتی، ئەو یاریزانە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە یەکجاری و بە گرێبەستێکی ئازاد ریزەکانی یانە ئینگلیزیەکە جێدەهێڵێت و تا ئێستاش نازانرێت داهاتووی کام یانە دەبێت.

