zagros news agency

سێ کەس لە ئێران بە هۆی لافاو گیانیان لەدەستدا

 

بەرپرسانی خۆجێی لە پارێزگای کەهگیلویە و بۆیەرئەحمەدی ئێران ڕایانگەیاند، سێ کەس بە هۆی لافاوی ڕووبارێکەوە کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە هەستابوو، لە شارستانی کەهگیلویە، گیانیان لەدەست دا. ئەم ڕووداوە لە گوندی سەرپەری ڕوویدا و گەڕان بەدوای تەرمی یەکێک لە قوربانییەکاندا هێشتا بەردەوامە.
پەرویز غەفار فەرد، سەرۆکی نێوەندی ڕووداو و فریاگوزارییە پزیشکییەکانی کەهگیلویە و بۆیەرئەحمەد، ڕۆژی دووشەممە، کانوونی یەکەمی ٩، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ میدیاکاندا گوتی ئەو سێ کەسە لە ڕووباری “درە لەبک” لە نزیک شاری دەهدەشت، ناوەندی شارستانی کەهگیلویە، خنکان.
بە گوتەی ئەو، ڕووداوەکە کاتێک دەستی پێ کرد کە شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەی لە ڕووبارەکە دەپەڕیەوە و بە هۆی لافاوە بەهێزەکە خنکا. دوو کەسی دیکە کە لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە بوون، بۆ ڕزگارکردنی چوونە ناو ئاو، بەڵام ئەوانیش لەناو لافاوەکەدا گیانیان لەدەست دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای تێسلا سوپەرچارجەری نوێ لە ولاتی چین دانا

یاسین

سیناتۆرێکی ئەمەریکی: دەبێت ئەمەریکا چەک بە کیێڤ بدات بۆ لەناوبردنی پردی کریمیا

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای نەجەف دەکات

یاسین