رۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری ئۆرۆگوایی بە بارودۆخێکی باشدا تێپەڕنابێت لە یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی ئەوەی ئاستی دابەزیوە و تەنانەت لەڕووی داراییەوە کێشەی بۆ یانەکەش دروستکردووە.
پێگەی ئێل ناسیۆنالی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە نیازن بە خێرایی چارەنووسی بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکەیان یەکلابکەنەوە بە مانەوە یان دەستبەرداربوون لێی.
ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە، یانە کەتەلۆنیەکە وادەیەکیان بۆ ئەو یاریزانە دیاریکردووە تا داهاتووی یەکلابکاتەوە بەشێوەیەک کە ئامادەیە مووچەکەی کەمبکاتەوە یان نا،رونیشیکردووەتەوە، ئەگەر ئەو یاریزانە بەو داواکاریە رازی نەبوو ئەوا دەستبەجێ کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری فرۆشتنی دەدەن.
دەشڵێت، لەنێو یانەی بەرشەلۆنە هیچ دڵخۆشیەک نییە لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە بەهۆی ئەوەی نیگەرانن لە دابەزینی بەردەوامی ئاستی و بوونی چەندین کێشەی ئەو یاریزانە لەدەرەوە و ناوەوەی یاریگا.

