دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ڕۆبێرتۆ کارلۆسی ئەفسانەی بەرگریکارانی مێژووی بەڕازیل بەهۆی گیرانی دەماری دڵیەوە ڕاستەوخۆ ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و لەهەمان ڕۆژ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا،دوێنێش ئەستێرەکەی تۆپی پێ ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوە.
کارلۆس لە نەخۆشخانەی ڤیلانۆڤا ستار نەشتەرگەریەکەی بۆ ئەنجامدرا و لەدوای بەڕێکردنی بۆ ماڵەوە تاکو ئێستا هیچ زانیاریەک نەدرکێنراوە جگە لە ئەنجامی سەرکەوتوویی نەشتەرگەریەکەی دڵی.
ڕۆبێرتۆ کارلۆس لە ساڵانی 1998 و 2002 و 2006 لەگەڵ بەڕازیل بەشداری مۆندیالی کردوە و بەشداری 125 یاری کردوە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردەیە و لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدیش ماوەی یانزە ساڵ یاری کردوە.
“سەرکار ڕێبوار”

