zagros news agency

باسم قاسم؛گەڕانەوەی هاندەران خاڵێکی گرنگە بۆ یاری قوەجەوییە

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاریەکەیان بەرامبەر قوەجەوییە باسم قاسمی ڕاهێنەری یانەی هەولێر و سەرهەنگ موحسینی گۆڵپارێزی یانەکە باسیان لە ئاستی تیپەکەیان کرد و دەربارەی ئامادەکاریەکانیان بۆ ئەو یاریە قسەیان کرد.

دەربارەی یاریەکەی قوەجەوییە باسم قاسم وتی؛ئێمە دەزانین قوە جەوییە تیپێکی بەهێزە و سەرەڕای دۆڕانی ماوەی ڕابردوویان بەڵام قوەجەوییە تیپێکی زۆر سەختە،بەڵام ئێمە بەڵێنی سەرکەوتن دەدەینە هاندەرانمان.

 

دەربارەی ئامادەکاریەکان بۆ ئەو یاریە باسم قاسم وتی؛لەدوای یاریەکەی نەفتی میسانەوە خۆمان بەتەواوی ئامادە کردوە بۆ ئەم یاریە و تیپەکەمان لەڕووی دەرونی و جەستەیی ئامادە کردوە و گەڕانەوەی هاندەرە ئەزیزەکانمان پاڵپشتی ئەوان کاریگەری بەردەوامی دروست کردوە.

 

سەرهەنگ موحسینی گۆڵپارێزی یانەی هەولێریش باسی لە ڕاگرتنی خولەکە کرد و وتی؛ڕاگرتنی خولەکە لەماوەکانی ڕابردوودا کاریگەری خراپی بەسەر ئاستی تیپەکەمانەوە هەبووە.

 

سبەی یانەی هەولێری پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەسەر یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی قوەجەوییە دەکات لە کاژمێر 4ی ئێوارە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران… لە ڕێوڕەسمی چوارشەممە سووریدا 14 کەس گیان لەدەستدەدەن و سه‌دانیش بریندار دەبن

سەڵاح

نەجیبا نەجیب: ل بەغدا شەڤێ بکەینە ڕۆژ، ڕۆژێ بکەینە شەڤ و لسەر مافێن گەلێ خو بێدەنگ نابین

یاسین

میلان دەست بەرداری تیۆ هێرناندێز دەبێت

یاسین