بۆ جەماوەری خۆشەویستی یانەکەمان.
دوای ئەوەی دوینێ هەینی ٢ــی کانوونی دووەم بەبڕیاری دەستەی کارگێری یانەکەمان هاتنەژوورەوەی هاندەران لەیاری یانەکەمان بەرانبەر قوەی جەویە کرایە خۆڕایی.
لێژنەی پێشبرکێکان لەیەکێتی تۆپی پێی عێراق بەنوسراوی فەرمی کۆمەڵێک رێنمایی و مەرجی رێکاری ویاسایی قوڕسیان بۆ یانەکەمان داناوە.
تاوەکو جاڕیکی تر یانەکەمان و هاندەرانمان تووشی سزا نەبێتەوە , بەوە هۆیەوە ئەمڕۆ شەممە دوای کۆبونەوەی فەرمی دەستەی کارگێری یانەکەمان بڕیاردرا بە هاتنە ژوورەوەی هاندەران لەیاری بەرانبەر یانەی قوەی جەویە سبەی یەکشەممە ٤ــی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لەسەر یاریگەی فەرەنسۆ هەریری بە پلیت دەبێت .
تێبینی / بۆ هەموو بەشەکانی یاریگا هاتنە ژوورەوە بە پلێت دەبێت
یانەی وەرزشی هەولێر
٣ــی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

