zagros news agency

خوان لاپۆرتا دەچێتە نێو مامەڵەی گواستنەوەی کانسێلۆ

فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئارەزووی بەرشەلۆنەی بۆ گواستنەوەی جواو کانسێلۆی پورتوگالی، بەرگریکاری ڕاستی یانەی هیلالی سعودی لە مانگی یەکی ئەمساڵدا ئاشکرا کرد.

فابریزیۆ ئاشکرایکردووە کە، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی و هانسی فلیکی ڕاهێنەر قسە دەکات بۆ ئەوەی چارەنووسی گواستنەوەی کانسێلۆ بە بوون و نەبوون یەکلایی بکاتەوە.

بەرپرسانی بەرشەلۆنە ئاگادارن کە کانسێلۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە کامپ نو، بەڵام شتگەلێک هەن کە پێویستە سەرەتا چارەسەر بکرێن، وەک ڕێکارەکانی یاریی دادپەروەرانە.

هەروەها بەرشەلۆنە پارەی تەواوی نییە بۆ ئەنجامدانی زیاتر لە یەک گرێبەست، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت تەنیا ناوی یەک یاریزان تۆماربکات، ئەویش لە جێگای کریستنسن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول و تۆتنهام سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

یاسین

کیم مین جای: پێکانەکانم هیچ بیانوویەک نین بۆ هەڵەکانم

یاسین

خولی ئینگلتەرا.. جەنگی مانیونایتد و لیڤەرپوول لە سوودی ئارسناڵ کۆتاییهات

یاسین