zagros news agency

مان یونایتد بەردەوامە لەسەر ئەنجامە خراپەکانی

لەگەڕی 20ی پریمەرلیگی ئینگلتەرا یانەی مانچێستەر یونایتد لەنێو یاریگای ئێلاند ڕۆد لەشاری لیدز بووە میوانی یانەی لیدز یونایتد و لەیاریەکی ماندووکەر و تاقەتبەر هەر دوولا بەتاکە گۆڵێک یاریگایان خاڵی کرد.

 

لەگێمی یەکەمدا یاریەکە بەبێ دەنگی و بێ گۆڵ کۆتایی هات،بەڵام لەگێمی دووەمدا لیدز دەست پێشخەر بوو لەڕێگەی (برێندن ئارۆنسن) توانی لەخولەکی 62 گۆڵی یەکەم تۆمار بکات
وەڵامی مان یونایتد خێراتر بوو لەوەی چاوەڕێ دەکرا و لەخولەکی 65 لەڕێگای(ماتیۆس کونیا)وە گۆڵی بەرامبەریان تۆمار کرد.

 

سەرئەنجام یاریەکە بەو بەرامبەر بوونە کۆتایی هات و مان یونایتد کۆی خاڵەکانی گەیاندە 31 خاڵ و لەپلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولەکە جێگیر بووە
هەرچی یانەی لیدزیشە بە 22 خاڵ پلەی شانزەیەمی ڕیزبەندی گرتووە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سیمیۆنی: مێژووی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە مێژووی ئێمە گەورەترە

یاسین

تۆنی کروس؛ هەر کەسێک فیکەی هاندەرانی بۆ لێـنەدرێت یاریزانێکی گەورە نییە

یاسین

ڤان دایک پێشەنگی پێکهاتەی هۆڵەندایە

یاسین