لەگەڕی 18ی خولی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ڕیاڵ بێتیسی کرد و پاش یاریەکی پڕ گۆڵ ڕیاڵ مەدرید توانی بردنەوەیەکی گەورە تۆمار بکات.
لەگێمی یەکەمدا ڕیاڵ مەدرید لە خولەکی 20 لەڕێگای گۆنزالۆ تۆرێستەوە گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و ئەو گۆڵەش ناونیشانی ئەو گێمه بوو
لە گێمی دووەمدا ڕیاڵ مەدرید هێزی خۆی نیشاندا و لەڕێگای(گۆنزالۆ تۆرێس و ڕاول ئەسێنسۆ و گارسیا) چوار گۆڵیان تۆمار کرد،کە گۆنزالۆ تۆرێس هاتریکی خۆی نووسیەوە
تاکە گۆڵەکەی بێتیسیش لەڕێگای هێرناندێزەوە تۆمار کرا
کۆتایی یاریەکەش بە 5 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی ڕیاڵ بوو.
بەو ئەنجامە ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 45 خاڵ و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارسای یەکەم کردە 4 خاڵ
بێتسیش بەو شکستە لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی مایەوە بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ.
“سەرکار ڕێبوار”

