zagros news agency

ئامۆرا داوای لێبووردنی لە هاندەرانی کۆماری کۆنگۆ کرد

لە یاری نێوان هەڵبژاردەی جەزائیر و کۆمار کۆنگۆ لە قۆناغی 16ی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کاتێک جەزائیر بە گۆڵێکی کوشندە لە خولەکی 119 توانی سەرکەوێت بەسەر کۆنگۆ بەهۆی ڕەفتارێکی موحەمەد ئامۆرای ئەسێرەی جەزائیری ناڕەزایەتیەکی زۆر کەوتە شەقامی وەرزشی ئەفریقا.

ئامۆرا ئەمڕۆ لە ستۆری ئینستاگرام داوای لێبووردنی لە خەڵکی کۆنگۆ و هاندەرانی ئەو هەڵبژاردەیە کرد و وتی؛ من هیچ مەبەستێکم نەبووە،کە سوکایەتی بکەم بەو کەسە یان خەڵکی ئەو وڵاتە،یاریەکە زۆر دامارگیری تێدا بوو،تەنها ویستم ئاهەنگی خۆم بگێڕم،بەڵام هەر چۆنێک بێت هەر کەسێک دڵی لەمن شکاوە من لەدڵەوە داوای لێبووردنی لێدەکەم و ڕێز لە هەمووتان هەمووتان دەگرم.

ئامۆرا لەکاتی گۆڵی سەرکەوتنی جەزائیر چووە بەردەم هاندەرانی کۆنگۆ و لەبەرامبەر پیاوە بەناوبانگەکەی گۆنگۆ وەستا و جوڵە بەناوبانگەکەی هاندەرانی کۆنگۆی کرد،کە دەستی ڕاستی بەرز کردەوە و پاشان خۆی خستە زەوی،ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ کەوتنی ئەو هەڵبژاردەیە لێکرایەوە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵۆنسۆ بەشێوازێکی مۆرینیۆ کار بۆ یاری بەرامبەر لیڤەرپوڵ دەکات

یاسین

ئەستێرەیەکی مان سیتی دەبێتە گرانترین یاریزانی پریمەرلیگ

یاسین

فەرمی بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەکانی راگەیاند

یاسین