لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید دوورخستنەوەی چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری یانەکەی ڕاگەیاند و ئەلڤارۆ ئاربێلوای وەکو شوێنگرەوەی ئەو ڕاهێنەرە دیاریکرد.
ئەڵۆنسۆ هاوینی ئەمساڵ لە لیڤەرکوزنی ئەڵمانیەوە پەیوەندی بەڕیاڵ مەدریدەوە کرد و لەسەرەتای وەرزەوە ئاستی ڕیاڵ مەدرید هەڵبەست و دابەزی زۆری بەخۆیەوە بینی وە لەدەستدانی جامی سوپەری ئیسپانیاش لەبەرژەوەندی بارسێلۆنا و دۆڕانی لەیاری کۆتاییدا وای لە کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید کرد ئەڵۆنسۆ دووربخەنەوە.
شوێنگرەوەی ئەڵۆنسۆ ئەلڤارۆ ئاربێلوای ئیسپانیە لەڕابردوودا وەکو یاریزان یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید کردوە و پاش وازهێنانی لە تۆبی پێ بووە ڕاهێنەر
ڕاهێنەرایەتی تیپی کاستیای ڕیاڵ مەدرید کردوە.
“سەرکار ڕێبوار”

