لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی بارسێلۆنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X گرێبەستی جواو کانسێلۆی پورتوگالی ڕاگەیاند،کە لەیانەی ئەلهیلالی سعودیەوە پەیوەندی بەڕیزەکانی یانەی بارسێلۆناوە کردوە.
گرێبەستەکەی کانسێلۆ تاکو کۆتایی ئەم وەرزەیە بەشێوەی خواست،کانسێلۆ لەڕابردوودا و لەساڵی 2023 لە مان سیتیەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد،بەڵام ئەو کاتە کارگێڕی بارسێلۆنا لەئاستی ڕازی نەبوون و گرێبەستەکەیان نەکردە هەمیشەیی.
گرێبەستی کانسێلۆ دەبێتە یەکێک لە دیارترین ئەو گرێبەستانەی لەم مێرکاتۆی زستانە کراوە و بەپێی زانیاریەکان بێت نرخی گرێبەستەکە 5 ملیۆن یۆرۆیە.
“سەرکار ڕێبوار”

