راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئامەژەیان بەوە کرد کە یانەی چێڵسی لە ئێستاوە پلانەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی گۆڕانکاریەکی زۆر لە پێکهاتەکەیدا بۆ وەرزی داهاتوو بە گواستنەوە و فرۆشتنی چەند یاریزانێک.
تۆڕی فیچاجێس ئاشكرایکردووە، کاری یەکەمی یانە لەندەنیەکە ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا.
دوپاتیشیکردووەتەوە، کارگێڕی یانەی چێڵسی بڕی 150 ملیۆن یۆرۆیان ئامادەکردووە تا پێشکەشی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بکەن بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان.
رونیشیکردووەتەوە، کێشەکە ئەوەیە یانە ئیسپانیەکە بە هیچ شێوەیەک نیازی ئەوەیان نییە دەستبەرداری ئەلڤارێز ببن لە کاتێکدا چەند یانەیەکی تریش کە گرنگترینیان بایرن میونشن و بەرشەلۆنە و لیڤەرپوڵن هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج.

