zagros news agency

فەیسبووک (Meta) تایبەتمەندیی پاراستن و نوێ بەرز دەکات بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران

 

کۆمپانیای Meta چەند گۆڕانکارییەکی نوێی گرنگ ڕاگەیاند کە ئامانجیان بەرزکردنەوەی پاراستنی بەکارهێنەران و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

گرنگترین گۆڕانکارییەکان:

پاراستنی ئەکاونت و کۆمێنت

‏Meta سیستەمی پاراستنی کۆمێنت و پەیامەکان پێشکەش کردووە، کە بە هۆی زیرەکی دەستکرد پەیام و کۆمێنتە نالەبارەکان دەتوانرێت خۆکارانە سنوردار بکرێن یان بسڕدرێنەوە.

بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد (AI)

کۆمپانیا پشتگیری زیرەکی دەستکردی بەرز کردووە بۆ ناسینەوەی ناوەڕۆکی زیان‌بەخش، هەروەها بۆ باشترکردنی پێشنیارەکان لە Reels و پۆستەکاندا، بەپێی هەڵسوکەوتی بەکارهێنەر.

گۆڕانکاری لە Reels و ناوەڕۆک

فەیسبووک و ئینستاگرام هەندێک فۆرماتی نوێیان زیاد کردووە بۆ ڤیدیۆ کورتەکان (Reels)، بۆ ئەوەی دروستکەرانی ناوەڕۆک بتوانن بە شێوەیەکی باشتر گەیشتن و بینەر زیاد بکەن.

پاراستنی منداڵان و گەنجان

‏Meta دەستکارییەکی زیاتر کردووە بۆ پاراستنی ئەکاونتە گەنجەکان، و سنوردارکردنی هەندێک ناوەڕۆک بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی تەمەنیان کەمترە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاککەران بە ناوی مایکرۆسۆفتەوە نامەی سپام بۆ بەکارهێنەران دەنێرن

سەڵاح

گووڵ سکاڵای یاسایی لەسەر گرووپێکی تاوانکاری ئەلیکترۆنی چینی تۆمار دەکات

دڵشاد

کۆمپانیای مێتا چەند چاویلکەیەکی نوێی بە ژیری دەست کرد نمایش کرد

سەڵاح