ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی نایابی کوردستان وەرزێکی پڕ لە ڕکابەری بەڕێکرد

ئەمڕۆ دووشەممە 15 \ 4 \ 2024 کۆتا گەڕ لە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2023 \ 2024 بەڕێوەچوو کە تیایدا یانەی ئاکرێ بووە پاڵەوانی خولەکە بۆ یەکەمجار لەمێژووی خۆیدا، لێرەدا بە پێویستی دەزانین بە ناوی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سوپاسی تەواوی وەرزشوانانی کوردستان و سەرجەم یانە بەشداربووەکان و هاندەرانی یانەکان و ناوبژیوانە خۆشەویستەکان سەرپەرشتیارە ئازیزەکان و پیاوانی پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکان و بنکەی تەندروستیەکان و تەواوی دەزگا ڕاگەیاندنەکان بکەین کەوا بەو پەڕی دڵسۆزیەوە کارەکانی خۆیان ڕادەپەڕاند و ئەم وەرزە هەمووان بە هاوکاری و هەمانگی یەکتر توانرا بە سەرکەوتوویی و تێپەڕێنرێت.
سەرەڕای گرفتەکانی بەردەم یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تایبەت لە ڕووی دارایی یەوە، ئاسان نەبوو خول و چالاکیەکان و پاڵەوانێتیەکان بەڕێوەبچن بەڵام ئێمە زیاتر لەو ئەرکەی لە سەر شانمان بوو لە بەر پرسیارێتی ئەنجامماندا، خولی نایابی ئەمساڵیش دەچێتە نێو لاپەڕە جوانەکانی مێژووی خولی نایابی کوردستان کە وەرزێکی پڕ لە ڕکابەری بەڕێکرد، بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیەش تا دوا گەڕ و دوا خولەکەکانی یارییەکان کێبڕکێ هەبوو لە سەر بەدەستهێنانی ناسناوەکە ، کە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت خولی نایابی کوردستان لەوپەڕی بەهێزی و چێژبەخشی بوو لەم وەرزەدا، یەکێکی تر لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی خولەکە ئەمساڵ دانانی لیژنە تایبەتمەندیەکانی نێو یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بوو کە هەریەکیان بێ ماندووبوون لە هەوڵی جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی خۆیان و ڕێکخستنی خولەکە بوو بە جوانترین شێوە، نمونەش دانان و ڕاگەیاندنی کات و بەرواری خشتەی یارییەکان بوو هەر لە سەرەتای خولەکەوە تا وادەی کۆتایی هاتنی خولەکە دیاری کرابوو.

لە دوای کۆتایی هاتنی خولی نایابی کوردستان، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هیوای پشوویەکی تەندروست و بە سەربردنی کاتێکی خۆش بۆ سەرجەم ڕاهێنەران و یاریزانانی خولی نایاب دەخوازێت، بە هیواین لە ئایندەشدا وەک هەمیشە لە ڕکابەری و کێبڕکێی وەرزشیانە بەردەوام بن و بگەن بەو ئاوات و ئامانجەی هەوڵی بۆ دەدەن.

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

هەموو شتێک لەبارەی گرێبەستەکەی مان یونایتد و پاریس بزانە

sirwan

ئەستێرەیێکی یانەی شاهانە ڕێزەکانی یانەکە جێدەهێڵێت

sirwan

دوایین هەواڵ لەبارەی گەڕانەوەی گۆندۆگان بۆ مانسیتی

sirwan