لەگەڕی 22ی پریمەرلیگی ئینگلتەرا یانەی مانچێستەر یونایتد لەسەر یاریگای خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی هاوشاری کرد و لەیاریەکی پڕ هێرش و پڕ چێژدا مان یونایتد بە تێکشکاندنی شین پۆشەکان کۆتایی بە دێربی شاری مانچێستەر هێنا.
لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا سەرەڕای هێرشی بەردەوامی هەردوو یانە،بەڵام هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا
لەگێمی دووەمدا مان یونایتد جیاواز خۆی پیشاندا و لە خولەکی 65 لەڕێگای ئێمبوێمۆ توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات و یاریگای ئۆڵترافۆرد بهەژێنێت.
دوای ئەو گۆڵە مان یوتایتد زیاتر هەنگاوی مەترسی دروست کردنی دەنا سەر گۆڵی مان سیتی تائەوەی لەخولەکی 76 توانی لەڕێگای پاتریک دۆرگو گۆڵی دووەم تۆمار بکات و یاریەکەش بەو دوو گۆڵە لەبەرژەوەندی مانچێستەر یونایتد کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیە مان یونایتد کۆی خاڵەکانی گەیاندە 35 خاڵ و هاتە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولەکە
مان سیتیش بەم شکستە بەشێوەیەکی کاتی لەپلەی دووەم مایەوە بە 43 خاڵ.
“سەرکار ڕێبوار”

