zagros news agency

لیڤەرپوڵ دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

 

لەگەڕی 22ی پریمەرلیگی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ لەسەر یاریگای ئانفێڵد میوانداری یانەی بێرنلی کرد
لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا لەخولەکی 32 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ لیڤەرپوڵ هەژمار کرد و سۆبۆزلای نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات.

دوای ئەوە لە خولەکی 42 فلۆریان ڤێرتز خۆی گەیاندەوە سەر گۆڵی بێرنلی و توانی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی لیڤەرپوڵ تۆمار بکات هەر ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی گێمی یەکەمی یاریەکە.

لەگێمی دووەمدا هەردوو تیپ بە گڕوتینێکی دیکەوە خۆیان خستە نێو یاریگا تائەوەی لە خولەکی 65 مارکۆس ئێدواردز توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ بێرنلی تۆمار بکات
دوای ئەو گۆڵە لیڤەرپوڵ هەوڵی زۆریدا گۆڵی دووەم تۆمار بکات بەڵام بێرنلی بەرگرییەکی پۆڵاینی لەتۆڕی خۆی کرد و یاریەکەش بە تاکە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

بەو بەرامبەر بوونە لیڤەرپوڵ هاتەوە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولەکە بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ
بێرنلی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 14 خاڵ و لە پلەی نۆزدەیەمی ڕیزبەندی دەبیندرێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسناڵ داهاتووی تۆماس دیاری دەکات

یاسین

پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی هاندەرانی بە سەرکەووتن ئاشتکردەوە

یاسین

یەکەم هەنگاوی ئۆپامێکانۆ بەرەو ڕیاڵ مەدرید

یاسین