zagros news agency

روونکردنەوەیەک لە یانەی هەولێرەوە

 

روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی سەبارەت بە بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان,لەکۆبونەوەی ئاسایی لێژنەی ریکاری و یاسایی کە لەڕێکەوتی ٦-١-٢٠٢٦ لە کاتژمێر ٢ــی دوای نیوەڕۆ ئەنجامدرا.
کە تیایدا چەند بڕیارێک دراوە سەبارەت بە پەڵپی یانەکەمان بەرانبەر یانەی سۆران لە گەڕی پێنجەمی خولی پلە یەکی کوردستان،لە برگەی (٣)ـی لێژنەی ئاماژە پێکراوی سەرەوە پەڵپی یانەکەمان رەتکراوەتەوە،لەهەمان کاتیشدا بڕیارەکە کۆتایی بەو مافی تێهەڵچوونەوەمان دێنێت , (استئناف) لەهەمان کاتدا بڕیارەکانی تر مافی تێهەڵچوونەوەیان هەبوو ،کەئەمەش جێگەی گۆمانە.

بۆ ئەم مەبەستە بەپێویستی دەزانین کە رێگەیان بدابا کە مافی تێهەڵچوونەوەمان هەبێت لەسەر بریارەکە.

١-هۆکاری چیە یانەکەمان مافی تێهەڵچوونەوەی نەبێت لە کاتێکدا بڕیارەکانی تر مافی تێهەڵچوونەوەیان هەیە.

٢-نازانرێت ئەو بڕیارە پاڵپشت بە یاسا بووە یان رێنماییەکان کە دەبوو ئاماژەی پێکرابا.

٣-یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نوسراوی ژمارە(١٥٥)ـی ئاڕاستەی بەڕیوەبەرایەتی گشتی وەرزشی کردووە بەڵام نازانرێت ئەو نوسراوە لەچ رێکەوتێک ئاراستەی بەڕیوەبەرایەتی ناوبراوە کراوە لەبەر ئەوەی لەروونکردنەوەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تەنها ئاماژە بە ژمارەی نوسراوەکە کراوە و رێکەوتی نەنوسراوە، کەواتە بەر لەپەسەندکردنی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە چۆن رێگەی پێدراوە یاری بکات.

٤- لەرێنمایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ گواستنەوەی زستانەی یاریزانان یۆ وەرزی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) لە خاڵی پێنجەمی گۆرینی ناونیشانی وەرزش (پیشە) سەبارەت بە ئەندامی دەستەی کارگێری بیەوێت ببێتە یاریزان یان راهێنەر دەبێت دەستلەکارکێشانەوەی فەرمی پێشکەش بکات لەلایەن بەڕیوەبەرایەتی گشتی وەرزش قبوڵ بکرێت،کەچی ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی هەڵۆ بەر لەوەی ناونیشانی بگۆرێت لە ئەندامی دەستەی کارگێری بۆ یاریزان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش قبوڵ بکرێت یاری کردووە.

٥- ئێمە لەسۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاریەتی بەرانبەر یانەکەمان و جەماوەرەکەی داواکارین ماف بۆ یانەکەمان بگەڕیتەوە بەر لەوەی هەڵوێستی ترمان هەبێت.

چونکە جێگای قبول نیە مافی یانەکەمان بخورێت و بۆ ئەوەی خولی پلەیەکی کوردستان بە رێک و پێکی بەرێوەبچێت و توشی هیچ لێک ترازانێک نەبێت ، هیوادارین لەماوەی (٧٢) کاتژمێر ماف بۆ یانەکەمان بگەڕیتەوە.

یانەی وەرزشی هەولێر
١٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بێـنـێـت

یاسین

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ  د.ڕێواز فایق

سەڵاح

بەنداوی گۆمەسپان سێیەم گەورەترین بەنداوە لە هەرێمی كوردستان

سەڵاح