لەگەڕی سیانزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەسەر یاریگای میسان یانەی زخۆی دەلال بووە میوانی یانەی نەفتی میسان و دوای یارییەکی پڕ هەیەجاندا زاخۆ توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
لەگێمی یەکەمی یارییەکەدا دوای چەندان هێرش یانەی زاخۆ توانی لە ڕێگەی (ئەمجەد عەتوان)ی ئەستێرەوە گۆڵی یەکەم لەخولەکی 33 تۆمار بکات
لەگێمی دووەمیشدا زاخۆ باڵادەستی خۆی نواند و لەخولەکی 49 هادی ساڵح توانی گۆڵی دووەمی زاخۆ تۆمار بکات و یارییەکەش بەو دوو گۆڵە لەبەرژەوەندی زاخۆ کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش یانەی زاخۆ سێ خاڵی گرنگی خستە سەر خەزێنەی خاڵەکانی و ئێستا خاوەنی 22 خاڵە و پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی گرتووە
یانەی نەفتی میسانیش خاوەنی 10 خاڵە و پلەی 17ی ڕیزبەندی گرتووە.
“سەرکار ڕێبوار”

