zagros news agency

لیڤەرپووڵ دەیەوێت ئەستێرەیەکی تۆتنهام بگوازێتەوە

 

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە ئێستاوە سەرقاڵی دانانی پلانێکی تۆکمەن بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەیان بۆ چەند وەرزی داهاتوو.

تۆڕی فیچاجێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە کە لە ئێستادا ئامانجی یەکەمی یانە ئینگلیزیەکە ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ ڤان دی ڤینی بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی تۆتنهام.

ئەو تۆڕە باسی لەوە کردووە گواستنەوەی ڤان دی ڤین لەپێناو بەهێزتر کردنی هێڵی بەرگری پرۆژەی یانەکەیانە جگە لەوەش دەیانەوێت بیکەنە شوێنگرەوەی ڤێرجیل ڤان دایک کە تەمەنی زۆر بووە و مانەوەی مسۆگەر نییە.

دوپاتیکردووەتەوە، کارگێڕی یانەی لیڤەرپوڵ بڕی 90 ملیۆن یۆرۆیان ئامادەکردووە تا پێشکەشی تۆتنهامی بکەن بەرامبەر فرۆشتنی ڤان دی ڤین پێیان لە هاوینی ئەمساڵدا.

نوسیویەتی، یانەی تۆتنهام تا ئەم ساتە بیری لەوە نەکردووەتەوە کە دەستبەرداری بەرگریکارەکەی ببێت لە کاتێکدا گرێبەستەکەی لە هاوینی 2029 کۆتاییدێت بەڵام ئۆفەرێکی گەورەی 90 ملیۆن یۆرۆیی بە زۆر دەزانن و ناتوانن بە ئاسانی رەتی بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو یانەی دیکە لە خولی نایابی کوردستان کشانەوە

یاسین

تۆتنهام بە ئاستە بەرزەکەی مان سیتی شۆک کرد

یاسین

کانسێلۆ نزیکە لە جێهێشتنی هیلال

یاسین