zagros news agency

کۆناتێ جارێکی دیکە لیڤەرپوڵ بێـهیوا دەکات

 

پاش ئەوەی گرێبەستی ئیبراهیما کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە هاوینی ئەم ساڵدا کۆتایی پێدێت هەربۆیە بەرپرسانی تیپەکە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بەمەبەستی نوێکردنەوەی.

پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە کە ریدز بۆ جاری سێیەم ئۆفەرییان پێشکەشی ئەو بەرگریکارە کردووە، بەڵام بەهەمان شێوەی دووجاری رابردوو رەتی کردووتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە هۆکاری رەتکردنەوەی ئۆفەرەکانی لیڤەرپوڵ لەلایەن کۆناتێێەوە دەگەرێتەوە بۆ مووچەی ساڵانەی بەجۆرێک داوایی برێکی زیاتر دەکات لەوەی ئێستا هەیەتی.

لەلایەکیترەوە گرنگی پێدانی لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە بووەتە هۆکارێکیتر کە ئیبراهیما کۆناتێ بیر لە جێهێشتنی ریدز بکاتەوە
ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە لەم وەرزە بەشداری 30 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی گۆڵێک تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاردانەوەی ئێنریکی لەسەر کلاسیکۆ

sarkar

قەڵادزێ سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین

لە هەولێر … لە ژێرچاودێرى پارێزگار، پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتى بۆ شەترەنج دەستی پێکرد

دڵشاد