zagros news agency

ئەلێگری: سەرکەوتنمان بۆ چامیۆنزلیگ وەک ژیان و مردنە

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ماسیملیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلان پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ڕۆما لێدوانی بۆ میدیاکاندا و دەربارەی پێکانی ئەستێرەکانی تیپەکەی و ئامانجی میلان لەم وەرزەدا بەڕوون و ئاشکرا قسەی خۆی کرد.

دەربارەی یاری بەرامبەر ڕوما ئەلێگری وتی؛من باش دەزانم بەرامبەر کێ یاری دەکەین،ڕۆما ئەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و خاوەنی ڕاهێنەرێکی زۆر باشن،ئێمەش لەم یارییەدا هەموو شتێک دەکەین لەپێناو بردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە.

دەربارەی ئاستی و ئامانجی میلان ئەلێگری وتی؛ سەرکەوتنی ئێمە لەم وەرزەدا بۆ چامپیۆنزلیگی داهاتوو وەکو ژیان و مردن وایە،هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ ئامانجەکەمان و ئاستی تیپەکەمان زۆر باشە بەڵام دەکرێ ئێمە باشتریش بین لەپێناو ئەوەی ببینە پاڵەوانی خول.

بۆ پێکانی ئەستێرەکانی ئەلێگری وتی؛ سەبارەت بە پێکانی یاریزانەکانمان ئەمە شتێکی زۆر نیگەرانکەر و بێزارکەرە،بەڵام دەتوانن چارەسەری بۆ بدۆزینەوە،سەبارەت بە لیاو ئەو دەتوانێت بۆ یاری کردن ئامادە بێت سەرەڕای هەبوونی ئازاری گەدە،بەڵام دڵنیایە لەوەی دەتوانێت سوود بداتە ئێمە.

سبەی شەو کاتژمێر 10:45 خولەک لەسەر یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا یانەی ئەی سی میلان دەبێتە میوانی یانەی ڕۆما و یاری لووتکەی هەفتەی 22ی سێریا ئەی ئەنجام دەدەن
میلان خاوەنی 46 خاڵە و پلەی دووەمی گرتووە،ڕۆماش بە 42 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولەکە دێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پێرێز چەند یاریزانێک دیاریدەکات بۆ فرۆشتن

یاسین

هیج گرژیەک لە نێوان ڤینیسیۆس و ئەلۆنسۆ دا نەماوە

یاسین

جامی فەرەنسا.. پاریس سانجێرمان شکستی بە لیۆن هێناو نازناوەکەی بردەوە

یاسین