لە هەواڵێکی نوێ و دڵخۆشکەردا بۆ هاندەرانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید،یانەکە گەڕانەوەی یان بۆبلاکی سلۆڤینی ڕاگەیاند و گۆڵپارێزەکە ئەمڕۆ دوای ماوەیەکی درێژ لەدابڕان گەڕایەوە مەشقەکانی ڕۆخی بلانکۆس.
ئۆبلاک دوو مانگ پێش ئێستە و لە 12ی مانگی شوبات بەهۆی پێکانی ماسوولکەکانی ڕانیەوە نەیتوانی بەشداری یاریەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات،بەڵام گەڕانەوەی لەم کاتەدا هەواڵێکی خۆشە بۆ یانەکە،کە ڕەنگە بۆ یاری سێ شەممە بەرامبەر بارسا یاری بکات.
ئۆبلاکی تەمەن 33 ساڵ لەوەرزی 2014-2015 ڕوویکردە ئەتلەتیکۆ مەدرید،کە بۆ ماوەی 11 وەرزە یاری بۆ ئەو یانەیە دەکات و زیاتر لە 500 یاری ئەنجامداوە،بۆندەکەشی لەگەڵ یانەکەی تاکو ساڵی 2028 ئیمزا کردوە.
“سەرکار ڕێبوار”

