zagros news agency

مان سیتی توانی سەرکەوتن بەسەر وۆڵڤز بەدەست بێـنـێـت

لەگەڕی 23ی پریمەرلیگی ئینگلتەرا لەسەر یاریگای ئیتیحاد یانەی مانچێستەر سیتی میوانداری یانەی وۆڵڤەرهامتن بکات،مان سیتی توانی بەکۆتنڕۆڵی یارییەکەوە بردنەوە بەدەست بێنێت.

لەگێمی یەکەمدا مان سیتی هەر زوو نمایشی تۆماری گۆڵی کرد و لەخولەکی 6 لەڕێگەی عومەر مەڕموشەوە گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد،کاتێکدا گێمی یەکەم بەرەو کۆتایی دەچوو،بەڵام مان سیتی گۆڵی دووەمیش تۆمار بکات لەلایەن ئانتوان سێمێنـیۆ و گێمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی مان سیتی کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا مان سیتی بەردەوام هێرشی چڕ دەکردەوە بۆ سەرگۆڵی وۆڵفز و ناوە ناوەش وۆڵڤز مەترسی لەسەر گۆڵی سیتی دروست دەکرد
سەر ئەنجام هیچ لایەکیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سوودی مانچێستەر سیتی کۆتایی هات.

بەم بردنەوەیەش مان سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 43 خاڵ و لەپلەی دووەمی ڕیزبەندی دێت،کە حەوت خاڵ دوورە لە ئارسێناڵی یەکەم
هەرچی یانەی وۆڵڤەرهامتنە خراپترین وەرزی خۆی بەڕێدەکات و دووچاری شکستێکی دیکە بوویەوە و 8 خاڵی هەیە و لە پلەی بیستەم و کۆتایی ڕیزبەندی پریمەرلیگە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی گۆنزالۆ گارسیا دەدات

یاسین

پێرێز هەست بە حاڵەتێکی ناڕەزایی دەکات لە بڕیارەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی

یاسین

کاتی گەڕانەوەی بێلینگهام دیاریکرا

یاسین