لە دوای ڕووداوەکانی یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کۆمەڵێک بابەت لەسەر چوونە دەرەوەی یاریزانانی هەڵبژاردەی سەنیگال لەیاریگادا دروست بوو،کە لەدوای یارییەکە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سەنگال وتی؛بڕیارەکانی CAF کاریگەری هەڵبژاردەی مەغریبی بەسەرەوە دیارە.
دوای ئەو لێدوانە دەستەی پارێزەرانی تۆپی پێی مەغریب وەڵامێکی توندیان ئاڕاستەی عەبدوڵای فاڵی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سەنیگال کرد و ڕایانگەیاند؛ئەوەی کراوە بابەتێکی ڕوونی ناو زڕاندنی نەتەوەیی و نیشتیمان و تۆپی پێ و وەرزشی مەغریبە و ئێمە ئەم بابەتە وەکو کێشەیەکی گەورە دەبینین لەبەردەم وەرزشی وڵاتەکەمان.
شایەنی باسە دەستەی پارێزەرانی هەڵبژاردەی مەغریب سکاڵای یاسایی خۆیان تۆمار کردوە و بەپێی زانیاریەکانیش دادگا لێکۆڵینەوە خۆی لەم کەیس و بابەتە دەکات.
“سەرکار ڕێبوار”

