zagros news agency

یۆرۆلیگ.. لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی سپارتا براخای کرد

لە یارییەکی قۆناغی 16ـی یۆرۆلیگ لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی سپارتا براخا بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا لیڤەرپوول توانی یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە براخا بهێنێت.

 

هەر لە تایمی یەکەم دوای تێپەڕینی تەنیا شەش خولەک، یاریزان ماک ئەلیستەر گۆڵی یەکەمی لیڤەری تۆمارکرد، دواتر دوو گۆڵیتریان لە خولەکەکانی 25 و سێی کاتی زیادکراودا لە ڕێگەی یاریزانان داروین نونێزەوە تۆمارکرد.

 

لە دەستپێکی تایمی دووەمدا، یاریزان بادلی بەهەڵە لە خۆیان گۆڵێکی بۆ سپارتا براخا تۆمارکرد،

ئەم گۆڵە لیڤەرپوولی زیاتر هاندا و توانی لەو تایمە دوو گۆڵی تر لە خولەکی 53 و چوار خولەکی کاتی زیادکراودا لەلایەن لویس دیاز و سۆبۆسلای تۆماریانکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، لیڤەرپوول تا ڕادەیێکی زۆر گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی یەکلاکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤینیسیۆس جۆنیۆر ژمارە 10ی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ نێیمار دەهێڵێتەوە

سەڵاح

کۆرتوا؛دوایین قسەی دکتۆرەکان سەبارەت بە پێکانەکە بەدڵی هاندەران دەبێت

sarkar

لیڤەرپوول نیگەرانە سەبارەت بە دۆخی کۆناتێ

یاسین