لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا یانەی ئارسێناڵ ماوەی دوورکەوتنەوەی میکێڵ مێرینۆی ئەستێرەی یانەکەی ئاشکرا کرد،کە مێرینۆ دوای ئەوەی لە یاری بەرامبەر یانەی مانچێستەر یونایتد دووچاری پێکان هات و بەناچاری یاریگای بەجێهێشت ئەمڕۆ وردەکاری پێکانەکەی ئاشکرا بوو.
بەپێی ڕاگەیاندنەکەی ئارسێناڵ بێت مێرینۆ نەشتەرگەری بۆ کراوە ئەمەش بەهۆی شکانی ئێسکی قاچی و یاریزانەکەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم وەرزەی کۆتایی هاتووە لەگەڵ گەنەرز،چونکە ماوەی چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی لە سێ مانگ تاکو شەش مانگ خۆی دەبینێتەوە.
شایەنی باسە نەبوونی مێرینۆ لە پێکهاتەی ئارسێناڵ ئارتێنتای تووشی قەلەقی کردوە،چونکە مێرینۆ ئەم وەرزە یاریزانێکی متمانە پێکراوی ڕاهێنەرەکە بووە لە گەنەرز،کە ڕەنگە ناچار ئارسێناڵ یاریزانێکی دیکە بۆ شوێنی بگوازێتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

