zagros news agency

زەویی فەرمانبەران راستەوخۆ تاپۆ دەکرێن

 

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیێنێت :” بۆ ئەوەی کێشەی یاسایی دروست نەبێت، لە بری پێدانی کارتی زەوییەکان، سوودمەندبووان راستەوخۆ زەوییەکانیان بە ناو دەکرێت.

کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند: لەمەودوا ئەو زەویانەی دابەش دەکرێن بە کارت نابن، بەڵکو راستەوخۆ بەناوی خودی فەرمانبەری سوودمەندبوو تاپۆ دەکرێت.

گوتیشی: ئەو زەویانەی دابەشکراون وێنەی تۆماریان بۆ ئامادە دەکرێت، بۆ ئەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە راستەوخۆ بەناوی فەرمانبەرەکە، واتە خاوەنەکەی تۆمار دەکرێت.

ئاماژەی وەشدا، لە رابردوودا دابەشکردنی کارتی زەوی مامەڵەیەکی زۆری پێدەکرا و چەندین کێشە و گرفتی خێزانی و کۆمەڵایەتی دروست دەکرد، بۆ دووبارە نەبوونەوەی کێشەکان، ڕاستەوخۆ زەوییەکان بە ناوی خودی فەرمانبەرانەوە تاپۆ دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پلاندانان: هەڵئاوسان لە مانگی رابردوو دابەزیوه

سەڵاح

وەرزی سێیەمی “House of the Dragon” بە ئەڵقەیەکی ٧٢ خولەکی دەستپێدەکات

ART

سوپای ئەمریکا فرۆکەی بۆمب‌هاوێژی بە توانای هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی لە نزیک ایران جێگیر کرد

سەڵاح