zagros news agency

کێشەی گەورە دەکەوێتە نێوان ڕۆناڵدۆ و یانەی نەسر

ئەم ئێوارەیە ڕۆژنامەکانی جیهان و بەتایبەت سعودیا باسێکی گرنگیان وروژاند،کە ئەویش کێشەی ڕۆناڵدۆ و ئیدارەی یانەی ئەلنەسرە
ڕۆژنامەی ڕیکۆردی پورتوگالی بڵاوی کردۆتەوە ڕۆناڵدۆ بەوپەڕی نائومێدیەوە ناڕازیە لە نەسر.

لەلایەکی دیکەوە میدیا سعودیەکان ئەوەیان درکاندوە ڕۆناڵدۆ زۆر لە ئیدارەی یانەی نەسر ناڕازیە،ئەمەش بەهۆی جیاوازی نێوان کار کردنی نەسر لەگەڵ یانەکانی دیکەی سعودیا،کە ئەمەی بە ڕوونی بەیان کردوە لەلای ئیدارەی یانەکەی.

شایەنی باسە ڕۆناڵدۆ بۆ یاریەکەی ئەمشەوی نەسر بەرامبەر ڕیاز دوای بڵاو کردنەوەی پێکهاتەی نەسر ناوی نەبینرا و ئەمەش بە ڕوونی دەرکەوت کێشەی نێوان نەسر و ڕۆناڵدۆ زۆر گەورەیە و لە بابەتێکی سانا تێپەڕ بووە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ناپۆلی لەگەڵ دوو یانەکەی مانچێستەر کەوتە گفتوگۆ

یاسین

میلان دەیەوێت وەک وەفایەک بۆ بارێسی یاریگایەک بەناوی ئەفسانەکەوە بکات

sarkar

تۆماس تۆخێل نەخشەی بۆ هێڵی پێشەوەی ئینگلتەرا دادەڕێژێت

ahamd.luqman