ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە بارسێلۆنا و جیرۆنا چاوەڕوانی دوایین پشکنینی پزیشکین بۆ مارک ئەندرێی تیر شتێگنی گۆڵپارێز،کە لەیاری ڕابردووی جیرۆنا بەرامبەر ڕیاڵ ئۆڤیدۆ دووچاری پێکان بوو.
بەپێی سەرچاوەکان بێت پێکانی شتێگن قورسە و دەبێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی و ئەمەش بە پشت بەستن و بەندانەی لەگرێبەستەکەی هەیە لەنێوان بارسێلۆنا و جیرۆنا،کە ئەم زستانە ڕووی کردە جیرۆنا بە خواستن.
لای خۆشیەوە فلۆریان پلانتنبێرگی ڕۆژنامەنووسی ناودار ڕایگەیاند پێکانەی شتێگن قورسە و هەوڵ دەدرێت بۆ مۆندیال ئامەدە بکرێت،بەڵام ئەمە زۆر زەحمەت دەبێت،کە ڕەنگە مۆندیالیش بەشداری یاریەکان نەکات.
“سەرکار ڕێبوار”

