یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە کە رافینیای ئەستێرەی بەرازیلی یانەکەیان بەشداری یارییەکەیان بەرامبەر ئەلباسێتی ناکات لە جامی شای ئیسپانیا.
یانە کەتەلۆنیەکە دوپاتیکردووەتەوە کە رافینیا هەست بە ماندوبوونێکی زۆر دەکات لە جەستەیدا جگە لەوەش ماسولکەکانی قاچی راستی ئازاری هەبووە لە دوو رۆژی داهاتوودا.
بە پێی راگەیەندراوی یانەی بەرشەلۆنە بێت، ئەستێرە بەرازیلیەکە ماوەی یەک هەفتەی پێویستە کە پشوو وەربگرێت بەو هۆیەش بەشداری یارییەکانی یانەکەی بەرامبەر ئەلباسێتی لە جامی شای ئیسپانیا و ریاڵ مایرۆکا لە خولی ئیسپانیا ناکات.
رافینیا لە یاریی رابردووی بەرشەلۆنە بەرامبەر ئێلچی کە بردنەوەیان بەدەستهێنا تەنها لە تایمی یەکەمدا بەشداری کرد و لە نێوان تایمەکەدا بە هانسی فلیکی راهێنەری وتوە ماندووە و گۆڕانکاری پێبکات.

