لە تۆڕی کۆمەڵاتی X یانەی بارسێلۆنا بە ئەکاونتی فەرمی خۆیان بانگەشەی میوانداری کردنی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکەن،ئەمەش دوای ڕێککەوتن و گفتوگۆ کردن لەگەڵ شارەوانی شارەکە و بەرپرسانی هەرێمی کەتەلۆنیا.
ئێستا یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ لە نۆژەنکردنەوەی ماویەتی و بارسێلۆناش دەیەوێت بۆ ساڵی 2029 ڕەزامەندی میوانداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ وەرگرێت لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە هاوکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا.
کۆتا جار بارسێلۆنا میوانداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی کرد لە ساڵی 1999 بوو،کە لە یاری کۆتاییدا مانچێستەر یونایتد و بایرن میونخ ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە و مان یونایتد توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوە بەدەست بێنێت.
“سەرکار ڕێبوار”

