پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی نیوکاسڵ جارێکی دیکە چەند لێدوانێکیدا دەربارەی ئەو ئاژاوە و شەڕانەی لە جیهان ڕوودەدەن و پشتگیری خۆی بۆ ئاشتی و سەقامگیری جیهان دووپات کردەوە.
گواردیۆلا دەربارەی ئێستای جیهان وتی؛هیچ کاتێک بەقەد ئێستا ناتوانین چاومان لە ڕووداوەکانی دونیا بێت،ئەوەی لە فەڵەستین و ئۆکرانیا و سودان ڕوودەدات بەڕاستی زۆر ئازارم دەدەن،من منداڵ و خێزانەکەی خۆمم دێتە بەرچاوانم کاتێک ئەمانە دەبینم،هەموو مرۆڤێک مافی ئەوەی هەیە بەرگری لەخۆی بکات تاکو نەکوژرێت و جینۆساید نەکرێت.
ئەمە یەکەمین جار نییە پێپ گواردیۆلا پشتگیری گەلی فەڵەستین و ئۆکرانیا بکات پێشتریش لە چەند دیمانەیەکدا بە ڕوونی هاتۆتە جواب لەسەر ئەم کۆمەڵ کوژیەی لە فەڵەستین ڕوویداوە و داوای کردوە چارەسەرێکی خێرا بدۆزرێتەوە بۆ ئەم حاڵە ناخۆشەی جیهان،کە چەندان منداڵ و ژنی بێ تاوان بوونەتە قوربانی.
“سەرکار ڕێبوار”

