zagros news agency

بەرشەلۆنە گرێبەستی ئەستێرەیەکی هەڵدەوەشێنێتەوە

 

بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پلانیان داناوە لە هاوینی داهاتوودا گۆرانکاری گەورە لە تیپەکەیان ئەنجام بدەن بەمەبەستی ئەوەی لەڕووی داراییەوە تیپەکەیان باشتر بکەن.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە بارسا لە ئێستادا ئامادەکاریی دەکەن بۆئەوەی لە حوزەیرانی داهاتوودا گرێبەستی ڤۆیچیچ چیزنی هەڵبووەشێننەوە.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە بەرێکردنی ئەو گۆڵپارێزە، یانەکە لە یاسایی یاری خاوێن دوو ملیۆن یۆرۆیان بۆ دەگەرێتەوە ئەمەش ئاسانکارییان بۆ دەکات لە کڕینی یاریزانی نوێ.

لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی چیزنی پێشووتر وازی لە یارییکردن هێنابوو هەربۆیە ئەگەر زۆرە پاش بەرشەلۆنەش ئەو بڕیارە بدات.

ئەستێرە پۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 39 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 14 یاریدا گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵیتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیکۆ: لەگەل ئەستێرەییەکی بەرشەلۆنە گرێبەست نوێ دەکەینەوە

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

پرێمەرلیگ.. چێڵسی سەرکەوتنێکی تریان بەدەستهێنا

یاسین