نەیمار دا سێلڤا لە ئێستادا هەموو هەوڵێکی بۆ بەشداریکردنە لە جامی جیهانی هەربۆیە لەو پێناوەدا مەشقی بەردەوام ئەنجام دەدات.
رۆژنامەی ئۆلی بەرازیلی ئاماژەی بەوەکردووە کە هێرشبەرەکە بڕیاریداوە ئەگەر بانگێشتی جامی جیهانی نەکرێت ئەوا بڕیاردەدات واز لە یاریی تۆپی پێ بهێنیت.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە تاکە هیوای نەیمار بۆمانەوە لە لاکێشەی سەوز مۆندیالە، چونکە بڕوای وایە هیچ پاڵەوانێتییەک نییە هێندەی جامی جیهانی گرنگ بێت.
لەلایەکیترەوە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری بەرازیل سەبارەت بە بانگێشتکردنی نەیمار دال سێلڤا ئاماژەی بەوەکرد کە وەک سەرجەم یاریزانەکانی تر ئەگەری بانگیشت کردنی هەیە ،نەیمار بەدرێسی سامبا بەشداری 128 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 79 گۆڵ تۆماربکات.

