لە نوێترین هەواڵی پرێمەرلیگی ئینگلتەرا لەزاری داڤید ئۆرنشتاینی ڕۆژنامەنووسی نێودار یانەی تۆتنهام تۆماس فرانکی ڕاهێنەری تیپەکەیان دوورخستۆتەوە ئەمەش دوای ڕاوێژی کارگێڕی یانەکە بڕیاری لەسەر دراوە.
تۆتنهام ئەم وەرزە بەوێرانیەوە هەنگاو دەنێت بۆ کۆتایی و یانەکە لەناوچەی دابەزین نزیکە،کە لە پلەی 16ی ڕیزبەندی خولەکەیە بە 29 خاڵ و تەنها 5 خاڵی نێوانە لەگەڵ وێستهامی هەژدەهەم.
شایەنی باسە تۆتنهام دوو یاری ڕابردووی لە پرێمەرلیگ دۆڕاندوە و یاری داهاتووشی بەرامبەر ئارسێناڵە،کە تۆتنهام ئێستا بەدوای ڕاهێنەرێکی گونجاو دەگەڕێت بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

